هەوڵی کـ.ـوشتنی سەرۆکی ئەمریکا درا

لە ئێوارەخوانێکی ڕۆژنامەنووسانی کۆشکی سپی کە لە واشنتن-ی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، تـ.ـەقەکرا و ئامانجەکەش دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆک بوو.

بەگوێرەی تۆڕی فۆکس نیوز، ئەو کەسەی تـ.ـەقەی کردووە، ناوی تۆماس ئالین-ە و تەمەنی 31 ساڵە، خەڵکی ویلایەتی کالیفۆرنیایە و لە ئێستادا دەستبەسەرکراوە.

لەکاتی تـ.ـەقەکردنەکەدا هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مێلانیای هاوسەری و زیاتر لە 600 میوان ئامادەی ئێوارەخوانەکە بوون.

هەر بە گوێرەی تۆڕە ئەمریکییەکە، ئەو کەسەی تـ.ـەقەی کردووە، چـ.ـەکی جۆراوجۆری پێبووە و هەوڵی کـ.ـوشتنی سەرۆکی ئەمریکای داوە. بەڵام پێش ئەوەی نزیکی شوێنی ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکا بکەوێتەوە، دەستبەجێ لەلایەن کارمەندانی خزمەتگوزاریی نهێنی (سیکرت سێرڤس) دەستبەسەرکراوە.

دۆناڵد ترەمپ ڕەتیکردەوە ڕووداوەکە پەیوەندیی بە جەنگی ئـ.ـێرانەوە هەبێت، هەروەها ڕایگەیاند، لە ڕووداوکەدا ئەفسەرێک بە سووکی بـ.ـرینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاندیدە فەرمییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسا ئاشكراكران

کۆمسیۆنی دەستووریی فەرەنسا لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسای دیاریکرد، کە مەرجەكانی بەشداریكردنیان بەدەستهێناوە. بەپێی كۆمسیۆنەكە 12 کاندید بەشداریی…
Total
0
Share