ئێران: لە پرسی ئەتۆمیدا بایدن لەسەر هەمان هێڵی ترەمپە

سەرەڕای دانوستانەكانی ڤیەننا لەبارەی ڕێكەوتنی ئەتۆمییەوە، ئێران داوا لە واشنتن دەکات بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015، لەگەڵ ئەوەی ڕەخنە لە ئاراستەی بایدن دەگرێت لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمییەوە و بە هاوشێوەی ترەمپ-ی دەچوێنێت.

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێویستی بە نێوەندگیری نییە، لەسەر وڵاتانی ڕۆژئاواش پێویستە ستراتیژی خۆیان سەبارەت بەو دۆسیەیە بگۆڕن”.

دەڵێت، “پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکان بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی”، جەختدەکاتەوە ئیدارەی جۆ بایدن هیچ ڕەوتێکی دۆناڵد ترەمپی سەبارەت بەو پرسە نەگۆڕیوە.

ڕاشیگەیاند، “هەڵوێستی ئێران تائێستا لە دانوستانەکانی ڤیەننادا بەپێی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی بووە”.

پێشتر سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندبوو، دانوستانەکانی ڤیەننا بەستراتیژی نوێوە دەستپێدەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە نوێنەری ئەمریکا تایبەت بە ئێران ڕۆبێرت مالی ڕایگەیاند، “ئەمریکا بەتەنیا ناتوانێت بەتەواوی کۆنترۆڵی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بکات، بەبێ هاوکاریی ئێران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵێکی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی پێگاسوس، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان ئیستانبوڵ و سلێمانی، دەستپێدەکات. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان: قۆناغێکی نوێی هاریکاریی ئەمنی لەنێوان ئەمریکا و عێراق دێتەکایەوە

عێراق و ئەمریکا پابەندبوونی خۆیان بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێی هاوکاریی ئەمنی دووپاتکردەوە. سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە…
Total
0
Share