بەشیر حەداد: ئەمجارە دەتوانین بەئاسانی پشكی هەرێم تێبپەڕێنین

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوەكانی شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان بە ئەرێنی ناودەبات و دەڵێت، “بۆچونم وایە ئەمجارە دەتوانین بە ئاسانی پشكی هەرێم تێبپەڕێنین”.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 26ی كانونی دووەم وتی، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 لە هەردوو مادەی 10 و 11دا دیاریكراوە.

بەشیر حەداد لەمیانەی دیدارێكی تەلەفزیۆنی هاوبەشدا وتیشی، “ئەوەی دەمێنێتەوە لەسەر ئەوەیە بە چ شێواز و میكانیزمێك هەرێم پابەندی خۆی بەرامبەر بەغداد جێبەجێدەكات، هەروەها بەغداد بەرامبەر ئەوە چۆن دەتوانێت پابەندییەكانی جێبەجێ بكات”.

دەربارەی سەردانەكەی ئەمجارەی شاندی حكومەتی هەرێم و كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەی خستەڕوو، گفتوگۆكان تائێستا ئەرێنین و كەشوهەوایەكی “زۆر ئەرێنی” لەناو كۆبوونەوەكاندا هەیە.

دوپاتیشیكردەوە، “بۆچونم وایە كە ئەمجارە بە ئاسانی بتوانین پشكی هەرێمی كوردستان تێپەڕێنین، ئەویش لەبەر ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی خۆی دەربڕیووە بەشێوەیەكی تەواو بەرامبەر هەمو ئەو پابەندییە دەستورییانەی لەسەریەتی”.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆبوونەوەكانی تایبەت بە تاوتوێكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 بەردەوامە، ئەمەش دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لیژنەكە لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبووەوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “كۆبوونەوەكانی لیژنە بەردەوامە، چاوەڕوانین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پرۆژەیاسای بودجە تەواوبكەین و لەسەر پشكی هەرێم بگەینە داڕشتەیەكی هاوبەش”.

وتیشی، “سەبارەت بە پشكی هەرێم و پابەندییەكانی ئەستۆی پێشنیار لای ئێمە و لای لایەنەكانی دیكە هەیە و تائێستا نەگەیشتوینەتە دوا داڕشتە”.

شاندی حكومەتی هەرێم هێشتا لە بەغداد ماوەتەوە و دوور و نزیك چاودێری كۆبوونەوەكانی لیژنەی دارایی دەكات، كە پێشنیار و بڕیارەكانی ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە یەكلاكردنەوەی بڕگەكانی پرۆژەیاساكە لەناو هۆڵی پەرلەمان لەكاتی دەنگدان لەسەری.

شیروان میرزا وتی، كۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی شاندەكە “باش” بوو و ئەندامانی لیژنەی دارایی كۆمەڵێك پرسیاریان هەبوو، لەهەمان كاتدا داتا و زانیارییان دەویست، شاندی حكومەتی هەرێمیش داتا و زانیارییەكانیان پێدان و وەڵامی پرسیارەكانیان دانەوە و ئامادەیی حكومەتی هەرێمیشیان بۆ ڕێككەوتن دوپاتكردەوە.

بابەتی پێشتر

پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق لە بەردەم چەند پێشنیارێكدایە

بابەتی دواتر

(فەرمی) توخێل بۆ 18 مانگ پەیوەندی بە چێڵسی-یەوە کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای تێهەڵچوونەوە دەربارەی دەستگیركردنی جەمال عەبدوڵا روونكردنەوە دەدات

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵا دەدات و دۆسیەی تۆمەتەكەشی ئاشكرادەكات. سەرۆکایەتیی دادگای…
Total
0
Share