سبەی پەرلەمانی كوردستان درێژكردنەوەی تەمەنی خۆی دەخاتە دەنگدانەوە

پەرلەمانی كوردستان

بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجامبدات و یەكێك لە بڕگەكانی بەرنامەی كار دەنگدان دەبێت لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی خۆی.

بەپێی ئەو بانگێشتەی ئاراستەی ئەندامان كراوە، بڕیارە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی سبەی یەكشەممە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدات.

بەرنامەی كاری دانیشتنەكە دوو بڕگە لەخۆدەگرێت، یەكەمیان دەنگدان دەبێت لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ.

لە بڕگەی دووەمیشیدا درێژە بە خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی كاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە و تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا دەكەنەوە

بنەماڵەی كاوە بازیانی روونكردنەوەیەك لەسەر برینداربوونی كاوە ئەحمەد تۆفیق ناسراو بە”كاوە بازیانی” بڵاودەكەنەوە و دەڵێن:”ئێمە سكاڵای یاساییمان تۆماركردووە…
Total
0
Share