وتەبێژی سوپای ئێران: تا ئیسرائیل تۆبە نەکات ناوەستین

وتەبێژی سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، لە ئۆپراسیۆنەکانیان بەردەوامدەبن تا ئەوکاتەی ئیسرائیل “تۆبە” دەکات.

ئەبوفەزڵ شەکارچی، وتەبێژی سوپای ئێران بە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی راگەیاند، ئەو ئۆپراسیۆنانەی کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانمانەوە ئەنجامدەدرێن، بەشێکن لە دەسەڵاتی سەرسەختی ئێمە و تا ئەو کاتەی کە ئیسرائیل تۆبە دەکات، بەردەوامدەبین.

وتیشی، “وەزارەتی جەنگی دوژمنمان کردە ئامانج، سەرەڕای ئەوەی زۆر هەوڵیاندا رێگری بکەن”.

ئاماژەی بەوەشدا، “قەوارەی زایۆنی سەرەڕای ئەو پاڵپشتییە لۆجستییەی کە لە هاوپەیمانەکانیەوە وەریدەگرێت، نەیتوانی مووشەکەکانمان لە پێکانی ئامانجەکان، رابگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـش لە سوریا بۆردومانکرا

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، شەوی شەممە ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـشی لە سوریا بۆردومان کردووە. ئەمەش لە تۆڵەی…
زیاتر ببینە

مۆساد: ئێران پلان بۆ تیرۆرکردنی کەسایەتییە ئیسرائیلی و ڕۆژئاواییەکان دادەنێت

دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل “مۆساد” لەمدواییانەدا پلان سوپای پاسدارانی بۆ تیرۆرکردنی سێ کەسایەتیی ئیسرائیلی و ڕۆژئاوایی ئاشکراکرد، لەهەریەکە لە…
Total
0
Share