تەقینەوەیەک لە ئیسفەهان روویدا و کوژراو هەیە

ئاژانسی هەواڵیی (ئیسنا) بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ناوچەیەکی پارێزگای ئەسفەهان روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس بوونە قوربانی.

ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات، تەقینەوەکە کاتژمێر 10:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ، لە کۆگایەکی دروستکردنی درۆن، کە دەکەوێتە ناوچەی میمە لە پارێزگای ئەسفەهان روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

مەنسوور شیشەفوروش، بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگای ئەسفەهان بە ئاژانسەکەی راگەیاند، دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە دەستیپێکردووە.

دەشڵێت، رەنگە ژمارەی قوربانییان زیاتر بێت، بەوپێیەی هێشتا تیمەکانی فریاکەوتن، راپۆرتی کۆتاییان لەبارەی زیانە گیانییەکانەوە ئامادەنەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامی هەر هێرشێکی زەمینی بە توندی دەدەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، وەڵامی هەر هێرشێکی زەمینی بە توندی دەدەینەوە. ئیـسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،…
زیاتر ببینە

هێزە چـ.ـەکـ.ـدارەکانی عێراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی شکاندنی چەند زیندانێک لەلایەن چـ.ـەکدارانی ئەحـ.ـمەد شـ.ـەرع کە چـ.ـەکدارانی د،ا،عـ.ـشی تێدا زیندانیکرابوو، عێراق هێزە چـ.ـەکـ.ـدارەکانی خستە حاڵەتی…
Total
0
Share