ڤیدیۆ.. تورکەکانی ئێران پشتگیری لە ئازەربایجان دەکەن

خۆپیشاندانی تورکەکان لە ئەردەبیل و تاران

ئەمڕۆ 1ی تشرینی یەکەم لە چەند شوێنێکی تورکنشین لە ئێران خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجامدرا، تورکە ئازەرییەکان بە ئاشکرا پشتگیریی ئازەربایجان دەکەن لە شەڕی دژ بە ئەرمینیا.

لە خۆپیشاندانەکەی شاری تەبرێز، کە زۆرینەی دانیشتوانی تورکی ئازەرین خۆپیشاندەران دروشمی “تا مردن لە گەڵتین ئازەربایجان”یان دەوتەوە، بەشێک لە گەنجەکانیش ئامادەییان دەربڕیووە لەو شەڕەدا پشتگیریی ئازەربایجان بکەن.

لە خۆپیشاندانەکەدا تورکە ئازەرییەکان لە تەبرێز و ئەردەبیل و تاران بە دەنگی بەرز هاواریان دەکرد، “تا مردن لەگەڵتین، ئێمە سەربازی باکۆین” کە مەبەست لێی پایتەختی ئازەربایجانە.

ماوەی هەفتەیەکە شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر هەرێمی قەرەباغ سەری هەڵداوەتەوە و دەیان سەرباز لە هەردوولا کوژراون.

لەم شەڕەدا ئێران زۆر بە قورسی دەتوانێت هاوسەنگی ڕابگرێت، چونکە لەلایەک دەبێت دڵی ڕوسیا کە هاوپەیمانی ئەرمینیایە ڕابگرێت چونکە ئەگەر ڕوسیا داوای لێبکات لە ڕێگەی دەریای خەزەرەوە هاوکاری بۆ ئەرمینیا بنێرێت ناتوانێت رەتیبکاتەوە، بەو پێیەی ڕوسیا بە یەکێک لە پشتیوانەکانی ئێران لەناوچەکەدا دادەنرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئێران ناتوانێت دژی ئازەربایجان بوەستێتەوە، چونکە 10 ملیۆن و 900 هەزار تورکی ئازەری لە ئێراندا دەژین و بەشێکی زۆر لەم تورکە ئازەرییانە لایەنگری کۆماری ئازەربایجان و تورکیان و لە چەندین قەیراندا کە ڕوبەڕووی تورکیا و ئازەربایجان بووه‌تەوە، لایەنگریی خۆیان بۆ ئەو دوو وڵاتە بە ئاشکرا دەربڕیووە.

بابەتی پێشتر

بەهای خاوی برێنت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بڕیاردرا به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا” دەكات

بەرپرسێكی حكومەتی دیمەشق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئەو مافەی دەستوور و یاسای سوریا فەراهەمیكردووە بەكاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا”…
Total
0
Share