تایوان: 57 فڕۆکە و چوار کەشتیی جەنگیی چین نزیکبوونەتەوە

وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاند، چین 57 فڕۆکە و چوار کەشتیی جەنگی بۆ ئەو دوورگەیە ڕەوانە کردووە و نزیکبووەتەوە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، “لە ماوەی دوو کاتژمێردا 57 فڕۆکە و چوار کەشتیی سوپای چین لە تایوان بینراون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 28 فڕۆکەی چینی چوونەتە ناوچەی ناسینەوەی بەرگریی ئاسمانیی دوورگەی تایوان، کە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی BZK-005 و شەش فڕۆکەی جەنگیی J-11 و دوو فڕۆکەی جۆری Su-30 و 12 فڕۆکەی J-16 و دوو فڕۆکەی J -10 و دوو فڕۆکەی جۆری J-10 فڕۆکەی ستراتیژیی H-6 هەروەها فڕۆکەی KJ-500 بوون.

تایوان سیستمی ئاسمانی و دەریایی ئامادەکردووە بۆ چاودێریکردنی دۆخەکە، هەروەها سیستەمی مووشەکی زەمینیی جێگیرکردووە.

ئاڵۆزییەکان لە دەوروبەری دوورگەی تایوان لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە پەرەی سەندووە، ئەمەش دوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، کە چین ڕەخنەی ئەوەی لە سەردانەکە گرت کە دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دواى ساڵانێك له‌ ناكۆكی.. سه‌رۆكی میسر و میری قه‌ته‌ر له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌

عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میری قه‌ته‌ر له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌. وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی میسر…
Total
0
Share