کەناڵی 12ـی ئیسرائیل: فڕۆکەخانەی بن گوریۆن چۆڵکرا

کەناڵی 12ـی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بن گوریۆن چۆڵکرا.

بەگوێرەی کەناڵی 12ـی ئیسرائیل، بەهۆی ئەگەری هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێرانەوە، ئاسمانی ئیسرائیل بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا تا کاتێکی نادیار داخرا.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن-ی نێودەوڵەتی؛ کە گەورەترین فڕۆکەخانەی ئیسرائیلە، چۆڵکرا و فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکانی، بەبێ سەرنشین بۆ فڕۆکەخانەکانی دیکە گواسترانەوە.

ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێرشی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و جگە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان و باڵەخانە ئەمنییەکانی وڵاتەکە، چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی کرانەئامانج و کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئـێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئـەتۆم رێککەوتنێکی نوێیان واژووکرد

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پاش هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانیان بەهۆی جەنگەوە، گەیشتنە لێکتێگەیشتن و چوارچێوەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانیان،…
Total
0
Share