هەسەدە: چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بە روونی پێشێلی ئاگربەست دەکەن

هەسەدە بڵاویکردەوە، چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق رێککەوتنی ئاگربەست لە ناوچەکانی جزیرە و کۆبانی پێشێلدەکەن.

راگەیاندنی هەسەدە بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی لە شەوی رابردووە ئاگربەست چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە دەسـ.ـتدرێژی و هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی جزیرە و کۆبانی، ئەمەش پێشێلکردنیکی روونی مەرجەکانی ئاگربەستەکەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش ئەوەی شەوی رابردوو ئاگربەست کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق زنجیرەیەک هێرشیان ئەنجامدا، کە وردەکاریی هێرشەکان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

–  کاتژمێر 8:10ی شەو: چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بە چڕی تۆپبارانی شارۆچکەی زەرکانیان لە باکووری حەسەکە کرد، کە تۆپبارانەکە زیاتر لە نیو کاتژمێر بەردەوام بوو.

– کاتژمێر 8:20ی شەو: چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بە چەکی قورس هێرشیانکردە سەر گوندی تەل بەرود لە باشووری حەسەکە.

–  کاتژمێر 11:30ی بەیانی ئەمڕۆ: چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق لە دەوروبەری شاری سارین هێرشیانکردە سەر هێزەکانمان، هێزەکانمان توانیان هێرشەکە پووچەڵ بکەنەوە.

–  کاتژمێر 11:45ی بەیانی ئەمڕۆ: کاروانێکی چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق هێرشیانکردە سەر هێزەکانمان لە گوندی باسل، باشووری حەسەکە.

–  کاتژمێر 2:10ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ: چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆ جاری دووەم لە دەوروبەری شاری سارین هێرشیان کردەوە سەر هێزەکانمان و هێرشەکەیان پووچەڵکرایەوە.

باسی لەوەشکردووە، پابەندیی خۆمان بە بە ئاگربەستی شەوی رابردوو دووپاتدەکەینەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەرپرسیارێتی هەڵبگرن بەرامبەر ئەم هێرشانەی کە دەکرێتە سەر رۆژئاوا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاریی نوێ لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رادەگەیەنێت. به‌سمان سمۆ ناڤحۆش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق…
Total
0
Share