ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حکومەتی وڵاتەکە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، بەمەبەستی تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل.

میدیاکانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی وڵاتەکەوە بڵاویانکردەوە، “پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل ئەنجامبدات”.

لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا، چەندین کەسایەتیی دیاری سەربازی و زانای ئەتۆمیی ئێران کوژراون و سوپای پاسداران، هەڕەشەی “وەڵامی بەهێز” دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا ڤیتۆی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ ڕاگرتنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، روسیا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی ئامادەکردبوو بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستاندنی شـ.ـەڕ لە…
Total
0
Share