بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هیچ شوێنێک نییە کە “دوژمن”ـەکانیان تێیدا سەلامەت بن.
ناتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە دژی پێگە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران بەباشی بەڕێوەدەچن.
وتیشی، “هیچ شارێک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە، کە دوژمنەکانمان تێیدا سەلامەت بن، ئەوان لە هەر شوێنێک بن، ئێمە بەدوایاندا دەگەڕێین”.