کوشتارگەی کەرکوک: لە رۆژانی جەژندا نزیکەی 900 ئاژەڵ کراون بە قوربانی

سەرپەرشتیاری کوشتارگەی کەرکوک، رایدەگەیەنێت، “لە رۆژانی جەژندا نزیکەی 900 ئاژەڵ کراون بە قوربانی”.

حیکمەت نیعمەت کاکەیی، سەرپەرشتیاری کوشتارگەی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،” لە رۆژانی جەژندا لە کوشتارگە 644 بەرخ و 228 گوێرەکە کراون بە قوربانی و 872 ئاژەڵ لەدەرەوەی گوشتارگە کراون بە قوربانی کە ئەوە پێشێلی بڕیارەکانی قائیمقامیەتە”.

وتیشی، قائیمقامیەتی کەرکوک بەر لەجەژن بەهۆی مەترسیی تای خوێنبەربوون داوایان لە هاوڵاتییان کرد کە قوربانیکردن دەبێت لە گوشتارگە مۆڵەت پێدراوەکان بێت، بەڵام سەرپێچیی بڕیارەکە کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share