بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، رایگەیاند، “نزیکەی 300 کەس لە شوێنە گشتییەکان چارەسەرکراون”.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “لە رۆژێک پێش جەژنەوە 22 تیمی تەندروستیمان لە شوێنە گشتییەکانی سەنتەری شاری سلێمانی جێگیرکردووە و لە سێ رۆژی جەژندا 35 حاڵەتی جۆراوجۆرمان هەبووە کە بریتیبوون لە رووداوی شەڕکردن، هاتوچۆ، ئاگرکەوتنەوە و بوورانەوە”.
باسی لەوەشکرد، لە شوێنە گشتییەکان لە سێ رۆژی جەژنی قورباندا نزیکەی 300 کەسمان چارەسەرکردووە کە بریتیبوون لە ئازاری ددان، سەرئێشە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، سکچوون و رشانەوە و چەند حاڵەتێکی دیکە.