پێنج کەس بە تۆمەتى ساغکردنەوەى دراوى ساختە دەستگیرکران

لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سۆران پێنج کەس بە تۆمەتى ساغکردنەوەى دراوى ساختە دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران رایگەیاند، تۆمەتبارى یەکەم بە ناوی (ا.ا.م.) دانیشتووی شاری شنۆی ئێران بە تۆمەتى ساغکردنەوەى دراوى ساختە لە جۆرى 25 هەزار دینارى و، دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ا.ب.م.) و (ر.ا.ح.) دانیشتووی سۆران بە تۆمەتى ساغکردنەوەی دراوى ساختە لە جۆری 50 هەزار دینارى دەستگیرکراون.

دەشڵێت، دوو تۆمەتبارى دیکە بە ناوەکانی (م.خ.م.) و (ب.ی.ح.) دانیشتووی شاری شەمزینانی تورکیا، بە تۆمەتی ساغکردنەوەی دراوى ساختە لە جۆری 100 دۆلاری ئەمریکی دەستگیرکران.

ئاسایشى سۆران ئاماژەشدەدات، تۆمەتبارانی سەرەوە بەپێی یاسای ژمارە 281ی لە یاسای سزادانی عێراقی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و رووبەڕووی دادگا کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێم: گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون و دەبێت عومرەکاران بە رێگای وشکانی بگەڕێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ئاسمانییەکانی راگرتووە، دەبێت عومرەکاران…
Total
0
Share