لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەستپێدەکات

دەستەی خانەنشینی لە عێراق بڵاویکردەوە، رێککارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی خانەنشینان تەواوکراون.

حسام عەبدولستار بریکاری دەستەی خانەنشینی لە عێراق رایگەیاند، رێوشوێنەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی خانەنشینان تەواوکراون و رەوانەی بانکەکان کراون بە مەبەستی تەواوکردنی رێککارەکانی لای ئەوان و دەستکردن بە دابەشکردنی.

دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی خانەنشینانی عێراق لە کاتێکدایە، تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی پێنجی هەرێم دیارنییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنان رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن. بەپێی راپۆرتێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی…
Total
0
Share