سائیرون سێ پەرلەمانتاری خۆی دوورخستەوە

هاوپەیمانیی سائیرونی سەربە ڕەوتی سەدر ئاشکرایکرد سێ پەرلەمانتاری هاوپەیمانییەکەیان دوورخستووەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ پابەندنەبوون بە بنەما ناوخۆییەکان گێڕاوەتەوە.

لە نوسراوێکدا کە واژووی نەبیل تەرفی سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرونی لەسەرە هاتووە، “هەرسێ پەرلەمانتار (بورهان مەعموری، عەلی ئەلامی، ئیناس مەکسوسی) سزادران بە دوورخستنەوەیان لە هاوپەیمانییەکە”.

بەپێی نوسراوەکە، ئەو سێ پەرلەمانتارە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە بنەما ناوخۆییەکانی هاوپەیمانییەکە و دەرچوونیان لە ڕێوشوینە گشتییەکانی کاری سیاسیی هاوپەیمانییەکە دوورخراونەتەوە.

هاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاندووە، چیتر ئەو سێ پەرلەمانتارە نوێنەرایەتی ئەوان ناکەن و لە دەرەوەی هاوپەیمانییەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بەرهەم ساڵح و لایەنە ناڕەزاییەکانی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن

سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن کۆبووەوە و بەشداربووانی كۆبوونەكەش جەختیان لەوەكردەوە پێویستە لایەنە…
Total
0
Share