فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌كه‌ن، مووچه‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت.

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی فراکسیۆنە کوردستانییەکاندا هاتووە، “داوامان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بەپەلە دەستوەردان بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “داوا لە سەرۆک کۆمار و وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق دەکەین، هەڵویستی روون و ئاشکرای خۆیان لەسەر پرسی مووچە بخەنەڕوو”.

ئەمڕۆ، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ دەربڕینی هەڵوێستێکی هاوبەش سەبارەت بە دروستکردنی کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share