دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، ئەنجامەکانی سەرژمێری بۆیدەرخستین عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە کۆمەڵگایەکی گەنجە.
دارا رەشید رایگەیاند، بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان 64% ی دانیشتووان تەمەنیان لەنێوان 15-63 ساڵاندایە کە بە تەمەنی گەنجی و تەمەنی کار ناسراوە، ئەمەش سەرمایەیەکی گەورەیە کە هەمانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت بە کۆمپانیاکان بڵێین وەبەرهێنان لە وڵاتێک دەکەن کە زۆرینەی گەنجن، وەبەرهێنان لە وڵاتێک دەکەن بازاڕی کراوەتەوە بۆ 46 ملیۆن هاوڵاتیی.