کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی چەند پلەیەک زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و پلەی گەرمی بەراورد بە دوێنێ، بە 2-3 پلەى سیلیزى بەرزتردەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی یەکشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور لە کاتەکانی شەودا و پلەی گەرمییش، بە 3-4 پلەى سیلیزى بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی