سامان نادر: ژنێک لە ئاوی سەیرانگای کونەماسی خنکا

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک چووەتە ناو ئاوی سەیرانگای کونەماسی و خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ژنەکە خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

سامان نادر ڕاشیگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و گەڕان بە شوێن تـ.ـەرمەکەدا دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share