ئەوروپا بۆ گەشتی بۆشایی ئاسمان هەماهەنگى لەگەڵ هیندستان دەکات

ئاژانسى بۆشاییگەڕى ئەوروپى و رێکخراوى توێژینەوەکانى بۆشایی ئاسمانى هیندستان رێککەوتنى هەماهەنگى لە بوارى گەشتەکانى بۆشایی ئاسماندا دەکەن.

بەپێى رۆژنامەى “European Spaceflight” رێککەوتنەکە هەماهەنگى هەردوولا لە بوارى گەشتە ئاسمانییەکان بۆ خولگەى زەوى و گەشتى پێشبینیکراو بۆ مانگ لەخۆدەگرێت، هەردوولاش بڕیاریانداوە کار لەسەر زامنکردنى تواناى سیستمى بەیەکگەیشتن و یەکخستنى تایبەت بە کەشتییە ئاسمانییەکان و کارلێککردن لەگەڵ یەکترى دەکەن.

رێککەوتنەکە رێگە بە ئاژانسی بۆشاییگەڕى ئەوروپى دەدات کەشتیوانەکانیان رەوانەى وێستگەى بۆشایی ئاسمانى هیندى بکەن، کە بڕیارە ساڵى 2028 رەوانەى بۆشایى ئاسمان بکرێت.

هەماهەنگییەکە پاش کەمکردنەوەى ژمارەیەک لەو بەرنامانە بوو لەلایەن دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمریکاوە کە ئاژانسى ناسا کارى لەسەردەکرد و ئەوروپا هاوبەش بوو تیایدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕازیل هۆشداری دەدات لە نامەیەکی هەڕەشەئامێزی “بوونەوەرە ئاسمانییەکان”

وەزارەتی بەرگریی بەڕازیل هۆشداری دەدات و دەڵێت، وڵاتەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی ئەلکترۆنیی چڕ بووەتەوە. ڤۆڵنی وۆڵف، سکرتێری نیشتمانی بۆ…
زیاتر ببینە

گەشتێكیان لە هۆڵەنداوە بۆ ئیسپانیا پێكردووە.. ژمارەیەك خوێندكار ئۆتۆمبێلێكی ژینگەدۆست دروستدەكەن

ژمارەیەك خوێندكاری یەكێك لە زانكۆكانی هۆڵەندا كۆتاییان بە گەشتێكی سێ هەزار كیلۆمەتری لە ئەوروپای ڕۆژئاوا هێنا بەو ئۆتۆمبێلەی…
Total
0
Share