زانیارییە دزەپێکراوەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 ئاشکرادەکەن

دزەپێکردنی زانیارییە تەکنیکییەکان لەبارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکانەوە بەردەوامە و دوایین زانیارییەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 پرۆ ئاشکرادەکات.

مۆبایلی ئایفۆن 15 پرۆ, بەراورد بە مۆدێلەکانی پێشوو چەندین نوێکاری تیذایە، دیارترینیان چوارچێوەیەکی تیتانیۆمە کە مۆبایلەکە دادەپۆشێت.

هەروەها کامێرا وردتر دەبێت، لەگەڵ عەدەسەی دیاری  گەورەترینا تێدا بەکارهاتووە.

بەپێی ماڵپەڕی 9to5mac، کە تایبەتمەندە بە هەواڵی تەکنیکی، زانیارییە دزەپێکراوەکان باس لەوە دەکەن کە مۆبایلە نوێیەکەی “ئەپڵ” تەکنەلۆژیای هەستەوەرێکی تەواو نوێی لەخۆدەگرێت کە رووناکی زیاتر وەردەگرێت.

هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئایفۆن 15 پرۆ پشتگیری لە دەرچەی USB-C دەکات بۆ خێراکردنی پرۆسەی بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکە .

سەبارەت بە رەنگەکانی مۆبایلەکە بە رەنگی سووری تۆخ بەرهەمدەهێنرێت، جگە لە رەنگەکانی سپی و رەش و ئاڵتوونی.

سەبارەت بە رەهەندەکانی مۆبایلەکەش 146.47 و 70.46 و 8.24 ملم دەبێت بۆ هەریەک لە درێژی و پانی و ئەستوورییەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتێكیان لە هۆڵەنداوە بۆ ئیسپانیا پێكردووە.. ژمارەیەك خوێندكار ئۆتۆمبێلێكی ژینگەدۆست دروستدەكەن

ژمارەیەك خوێندكاری یەكێك لە زانكۆكانی هۆڵەندا كۆتاییان بە گەشتێكی سێ هەزار كیلۆمەتری لە ئەوروپای ڕۆژئاوا هێنا بەو ئۆتۆمبێلەی…
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
Total
0
Share