خەونی “تاكسیی فڕیو” لە هاتنەدی نزیكدەبێتەوە

دەسەڵاتی فیدراڵیی ئەمریكا پاڵنەرێكی بەهێزی بەخشییە “تاكسیی فڕیو” یان پیشەسازیی “ئۆتۆمبێلی كرێی ئاسمانی” كە بە وزەی كارەبایی كاردەكەن، لەڕێی دەركردنی بنەما كۆتاییەكانی كارپێكردنی فڕۆكەكە و چۆنیەتیی راهێنانی فڕۆكەوان لەسەر بەكارهێنانی.

مایك ویتیكەر، سەرۆكی كارگێڕیی فڕۆكەوانیی فیدراڵی رایگەیاند، “فڕۆكەی فڕیو” دەبێتە جۆرێكی زۆر نوێ و بەمنزیكانە دەچێتە پاڵ فڕۆكە و هێلیكۆپتەرەكان لە ئاسماندا.

نیشتنەوە و هەستانی فڕۆكەكە ئاسۆیی دەبێت، وەك هێلیكۆپتەر، بەڵام فڕینی وەك فڕۆكەی باڵ چەسپاو دەبێت.

زۆرێك لە كۆمپانیاكان كار لەسەر خستنەڕووی لە بازاڕەكاندا دەكەن، بەڵام تائێستا سەركەوتوو نەبوون بەهۆی ناڕوونیی رێوشوێنەكانی رێكخستنی بەكارهێنانیان.

ویتیكەر وتیشی، فڕۆكەوانیی فیدراڵی جەختدەكاتەوە لەسەر سەلامەتی لەكاتی كاركردنی لەسەر خستنەڕیزی فڕۆكەكە بۆ بواری ئاسمانی.

پشتیوانانی ئەم جۆرە تاكسییە ئاسمانییە بە جێگرەوەیەكی پاكژی فڕۆكەی ئاسایی كە وزەی فڕۆكە بەكاردەبەن ناودەبەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێتا خێراترین كۆمپیوتەر بۆ كۆمپانیاكانی زیرەكیی دەستكرد و “مێتاڤێرس” ‏بەرهەمدەهێنێت

کۆمپانیای مێتای خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاشکرایکرد، سەرقاڵی ‏دروستکردنی کۆمپیوتەرێکن، کە خێراییەکی پێوانەیی هەیە و پێشبینی دەکەن لە…
Total
0
Share