ناسا خۆرگیرانەكەی ئەمڕۆ تۆماردەكات

دیاردەی خۆرگیران

ئاژانسی ناسای ئەمریكی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان پەخشێكی ڕاستەوخۆی دەستپێكرد تایبەت بە چاودێریی دیاردەی خۆرگیران كە ئەمڕۆ بەشێك لە دانیشتووانی هەسارەی زەوی دەیبینن، ئەمەش كاتێك مانگ دەكەوێتە نێوان زەوی و خۆرەوە.

خۆرگیرانەكە لە كەنەدا، گرینلاند، زەریای بەستەڵەكی باكوور و سیبیریا بە تەواوی دەبینرێت، نیمچە خۆرگیرانیش لە بەریتانیا و ئیرلەندا دەبێت، بەهۆیەوە مانگ نزیكەی 38%ی خۆر دەشارێتەوە.

ئاراستەی خۆرگیرانی تەواوەتی لە كەنەدا لە باكووری ناوچەی زەریا گەورەكان دەستپێدەكات، لە باكووری ڕۆژهەڵاتی كەنەداوە بۆ زەریای بەستەڵەكی باكوور و جەمسەری باكوور دەڕوات و لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سیبیریا كۆتایی دێت.

نیمچە خۆرگیرانیش لە زۆرینەی ناوچەكانی ئەوروپا و لەنێویشیاندا بەریتانیا و ئیرلەندا دەبێت.

بابەتی پێشتر

عێراق سنوورەكانی بەڕووی سوریادا توندوتۆڵ دەكات

بابەتی دواتر

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share