مژدەیەك بۆ منداڵان و باوانیان.. یارییە ڤیدیۆییەكان بەو جۆرەنین كە لێی دەڕوانن

یارییە ڤیدیۆییەكان كاریگەری باشی هەیە

گرژی باوان لەگەڵ منداڵاندا بەهۆی بەسەربردنی كاتێكی زۆریان لەسەر یارییە ڤیدیۆیی و ئەلیكترۆنییەكان لە زۆر ماڵدا هەیە، بەڵام پێدەچێت چیتر تێڕوانینی باوان گۆڕانی بەسەردابێت.

زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی ئاشكرایانكرد كە ئەنجامدانی یاریی ڤیدیۆیی دەكرێت كاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر خۆشگوزەرانی تاك و تەندروستی عەقلییەكەی.

ئەم ئەنجامەش پێچەوانەی ئەو تێڕوانینە باوەی باوانە دەربارەی زیانەكانی یارییە ڤیدیۆییەكان لەسەر تەندروستی منداڵان.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە توێژەرانی پەیمانگای ئۆكسفۆرد بۆ ئینتەرنێت توانیویانە بگەنە تۆماری هەندێك لە یارییەكان لەپێناو تاوتوێكردنی پەیوەندی نێوان هەڵسوكەوتی پەیوەندیدار بە یاریی و تەندروستی ژیریی ئەنجامدەرەكەی.

بەپێی تیمەكە ئەو كەسانەی چێژ لەكاتی یاریكردنیان دەبینن “باشبوون لە تەندروستی ژیریی و مێشكیاندا” بەدیدەكرێت.

پرۆفیسۆر ئەندرۆ برزیبیلسكی، سەرپەرشتیاری سەرەكی و بەڕێوەبەری توێژینەوەكان لە پەیمانگای ئۆكسفۆرد بۆ ئینتەرنێت وتی، ئەنجامەكان دەریدەخات كە “یارییە ڤیدیۆییەكان مەرج نییە زیان بە تەندروستیت بگەیەنێت”، بەهۆی ئەوەی هۆكاری دەروونی دیكە هەیە كە كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر خۆشگوزەرانی كەسەكە.

وتیشی، “لە ڕاستیدا، دەكرێت یاریكردن چالاكییەكی پەیوەندیداری ئەرێنی بێت لەسەر تەندروستی ژیریی یاریزانان”.

بابەتی پێشتر

داهاتى یەکێک لە مەرزەکانى هەرێم نزیکەى 5 ملیار دۆلارە

بابەتی دواتر

ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەغریب و ئیسرائیل ڕێككەوتن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی كانونی یەكەم، ڕێككەوتنی مەغریب و ئیسرائیل-ی ڕاگەیاند. سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا…