كاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حاجییانی هەرێم دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی رەسمی و 100 دۆلاریان بە 132 هەزار دینار پێدەدرێت.
راشیگەیاند، حاجییان دەتوانن تاوەكو دوو هەزار دۆلار سوودمەند بن لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی رەسمی و بانكیان بۆ دیاریكراوە كە دۆلارەكەیان پێبدرێت.
وتیشی، “سەرجەم رێكارەكانی پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە حاجییان لەلایەن ئەو كۆمپانیایانەوە ئەنجامدەدرێت كە مامەڵەیان بۆ هاوڵاتییان كردووە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.”