دوای سێ کاتژمێر لە ئاگربەست شەڕی هیندستان و پاکستان دەستیپێکردەوە

دوای تێپەڕبوونی سێ کاتژمێر بەسەر راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان هیندستان و پاکستان، رێککەوتنەکە شکێنرا و شەڕ دەستیپێکردەوە.

سوپرامانیام جایشانکار وەزیری دەرەوەی هیندستان رایگەیاند، “پاکستان رێککەوتنی ئاگربەستی شکاند ئێمەش وەڵاممان دانەوە”.

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەدوای چەند کاتژمێرێک لە ئاگربەستەکە دەنگی تەقینەوە لە چەند شوێنێکی هەرێمی کشمیر بیستراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا بەرپرسانی پاکستان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی شکاندنی ئاگربەستەکەوە نەداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا سوورە لەسەر سەرکۆنەکردنی هالک بانکی تورکی بەهۆی هاوکارییەکانی بۆ ئێران

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی، داواکاریی “هالک بانک”ـی تورکیای بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرکۆنەکردنی بانکەکە ڕەتکردەوە، کە پێشتر بە تۆمەتی…
Total
0
Share