ڤیدیۆ.. بایدن لە لوتکەی گلاسکۆ خەو دەیباتەوە

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ساتی خەولێکەوتنی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی بەڕێوەچوونی یەکێک لە چالاکییەکانی دەستپێکردنی لوتکەی گلاسکۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە.

لە ڤیدیۆکەدا سەرۆکی ئەمریکا دەردەکەوێت کە بۆ چەند چرکەیەک خەودەیباتەوە و چاوەکانی دادەخات، ئەم گرتەیەی جۆ بایدن دوای چەندین کاتژمێر لە کۆبوونەوە و وتاری سیاسی و ژینگەیی ماندوکەر دێت، بەڵام کامێراکانی ڕۆژنامەنوسان ئەو گرتەیە تۆماردەکەن و وەک ئاگر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبێتەوە.

لەگەڵ گرتە ڤیدیۆییەکەدا سەرەڕای ڕەخنەی زۆر بەڵام لایەنگرانی بایدن دەڵێن هۆکاری ئەو حاڵەتە بۆ خشتەی کارە چڕ و ماندوکەرەکانی سەرۆک بایدنەوەیە.

لوتکەی ئاووهەوا ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە گلاسکۆی ئسکۆتلەندا دەستیپێکرد و بڕیارە تاوەکو 12ی تشرینی دووەم بەردەوام بێت.

لە کۆنگرەکەدا 25 هەزار کەس بەشداریدەکەن، لوتکەی cop26 سەرجەم ئەندامانی ڕێککەوتننامەی پاریس بۆ کەشوهەوای تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فه‌ره‌نسا له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى G7 ده‌كات

به‌هۆی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن فه‌ره‌نسا داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى وه‌زیرانى ته‌ندروستیی G7 ده‌كات. ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، فه‌ره‌نسا به‌فه‌رمى…
Total
0
Share