چین لە مانگی 10ی ئامساڵ 2.33 تریلیۆن کیلۆوات وزەی نوێبووەوەی بەرهەمهێناوە

حکومەتی چین رایگەیاند، ” کۆی توانای دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی نوێبووەوە لە چین بە ڕێژەی 20.8٪ زیادیکردووە”.

دەسەڵاتی نیشتمانی وزەی چین داتایەکی فەرمی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، “کۆی توانای دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی نوێبووەوە لە چین بە ڕێژەی 20.8٪ لەسەر بنەمای ساڵانە زیادیکردووە و تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو گەیشتووەتە ١.٤ ملیار کیلۆوات”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “کۆی گشتی توانای دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی ئاو گەیشتووەتە 420 ملیۆن کیلۆوات، وزەی با 404 ملیۆن کیلۆوات، وزەی فۆتۆڤۆڵتایک 536 ملیۆن کیلۆوات، وزەی بایۆماس 44 ملیۆن کیلۆوات”.

لەبارەی کۆی بەرهەمهێنانی ئەمساڵەوە دەسەڵاتی نیشتمانی وزەی چین دەڵێت، “پێشبینی دەکرێت کە توانای دانراو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی نوێبووەوە تا کۆتایی ئەمساڵ یەک ملیار و 450 ملیۆن کیلۆوات تێپەڕێنێت و قەبارەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرچاوە نوێبووەکانەوە لە ماوەی 10 مانگی ساڵی 2023 دا گەیشتووەتە 2.33 ترلیۆن کیلۆوات کاتژمێر، کە دەکاتە 31.8٪ی کۆی قەبارەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وڵاتەکەدا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو”.

بابەتی پێشتر

یەکەم رێوڕەسمی ساڵانەی خەڵاتی شەهید نەقیب محەمەد بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی دیکەی مێژووی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share