وەزارەتی کارەبا: نیوەی یەکە بازرگانییەکانی سلێمانی بڕی پسوڵەی کارەباکەیان لە 20 هەزار دینار کەمتر بووە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، ” نیوەی یەکە بازرگانییەکانی سلێمانی بڕی پسوڵەی کارەباکەیان بۆ مانگی 4  لە 20 هەزار دینار کەمتربووە “.

وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، “نیوەی یەکە بازرگانییەکانی سلێمانی کە پرۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە بڕی پسوڵەی کارەباکەیان بۆ مانگی 4  لە 20 هەزار دینار کەمتربووە “.

تیمی پرۆژەی رووناكییش لەبارەی دیاریكردنی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتیان رایگەیاند، “وەزارەتی كارەبا بەرپرسە لە دیاریكردنی نرخی كۆتایی كارەبای 24 كاتژمێری و ئەو نرخە كارەبایەی ئێستا بۆ هاوڵاتییان لەبەرامبەر كارەبای 24 كاژمێری دیاریكراوە، نرخێكی ئەزموونییە و نرخی جێگیر و كۆتایی لەلای خودی وەزارەتی كارەبای هەرێمە و بەمزووانە دیاریدەکرێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئووف: هەر مامۆستایەکی گرێبەست مانگانە 50 هەزار دینار لە مووچەکەی دەبڕدرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی لێبڕینی مووچەوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت، “جێگای قبوڵکردن نییە”. عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی…
Total
0
Share