سلێمانی.. لەسەر تەقەكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا

تۆمەتبار و چەكە دەستبەسەرداگیراوە

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە تەقەی لە دوو هاوڵاتی كردبوو.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات بڵاویكردەوە، ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ڕابردوو لە نێوان دوو دراوسێ‌ لەسەر كێشەی ئۆتۆمبێل ڕاگرتن دەمەقاڵێ‌ دروستبوو بەهۆیەوە تۆمەتبارێك تەقەی لە دوو هاوڵاتی كرد و زیانی بە ئۆتۆمبێلەكەیان گەیاند و دواتر هەڵات.

دەشڵێت، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیس كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كرا و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی ڕونیشیكردوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ش. س.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە بە تۆمەتبار بووە و تەقەی پێكردووە.

دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە لەكاتێكدایە تەنها دوێنێ لە سێ هەڵمەتی جیادا چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی ڕفاندنی كچ، تەقەكردن و برینداركردن دەستگیركران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیندار زێباری: هیچ لایەنێك بۆی نییە دەستووەردان لە كاروباری دادگاكاندا بكات چونكە سەربەخۆن

دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی بۆی نییە دەستووەردان لە كاروباری…
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران بەمەبەستی خۆپاراستن لە زیانەکانی تەرزە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە بەمەبەستی خۆپاراستنیان لە زیانەکانی تەرزە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی…
Total
0
Share