شاڵاو عارف: نابێت ئاژەڵی قوربانی بە بەرچاوی یەكترەوە سەرببڕدرێن

د. شاڵاو عارف بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی رایگەیاند، ئاژەڵەكانیش هەستیان هەیە و ناكرێت ئاژەڵ بهێندرێت بەر چاوی ئاژەڵەكانی دیكەوە سەرببردرێت، چونكە ئەو ئاژەڵە دووچاری دڵەڕاوكێ دەبێت و لاكۆجین لە جەستەی دەڕوات و ئەوەش زیان بە جەستەی دەگەیەنێت.

داواشی لە هاوڵاتییان كرد، بۆ قوربانیكردن ئاژەڵەكانیان بهێننە كوشتارگەكان كە شوێنەكە خاوێنترە و تێچووشی كەمترە.

ئاشكراشیكرد، قوربانیكردن لە ماڵەوە مەترسی لەسەر تەندروستیی ئەندامانی خێزانەكە هەیە و ژینگەی ماڵەكەشیان پیسدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوەی وەزارەتی كارەبا لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكان لە هاوڵاتییان

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كارەبا بدرێتە كەرتی تایبەت قەرزە كەڵەكەبووەكان لە هاوڵاتییان ڕێوشوێنێكی بۆ دادەنرێت و وەردەگیرێنەوە…
Total
0
Share