تەندروستیی هەرێم روونکردنەوە لەبارەى بڵاوبوونەوەى تاى خوێنبەربوون دەدات

تەندروستیى هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا تۆمارکردنى دوو حاڵەتى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون و گیانلەدەستدانى یەکەم حاڵەت رادەگەیەنێت.

وەزارەتى تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوای بوونی دوو حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای دهۆک. دوای هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، بەداخەوە حاڵەتێکیان دوای دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان وەکو دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.

دەشڵێت، تووشبووەکە “هاوڵاتیەکی (شیلادزێ)یە لە قەزای ئامێدی، تەمەنی (45) ساڵە و پیشەی ژنى ماڵە و خاوەن و بەرکەوتەی ئاژەڵن”.

دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک بەهۆی بوونی نیشانەکانی خوێنبەربوون و چەندین رێکاری چارەسەری پزیشکی، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی وەکو یەکەمین حالەتی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا، تەندروستیی هەرێم وادەڵێت.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ بکەن و، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە. یان هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی و بێ دواکەوتن سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: بەناوی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستانەوە بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە ئامەدین

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بۆ پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی و بەشداریكردن لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامادە. پارێزگاری…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس بەتۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە لە هاوڵاتییان دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە رەگەزنامە عەرەب رادەگەیەنێت کە بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوە جەژنانەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share