لە سلێمانی دەستبەسەر 700 کیلۆگرام خواردنی خراپبوودا گیرا

قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیبەسەر 700 کیلۆگرام ترشیات و خواردنی خۆشکراودا گرت کە بۆ خواردن شیاو نەبوون.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ی كۆگای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 710 كیلۆگرام خواردنی خراپبوودا گرت کە پێکهاتبوون لە 540 كیلۆگرام هه‌ڵوژه،‌ چواله‌ و به‌رسیله‌ی خۆشكراو ، 170 كیلۆگرام سیر كه ‌به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنان و ژه‌نگهێنانی ده‌فره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.

ئاشکراشیکرد، ، پسووڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ خاوه‌ن كۆگاكه‌‌ كراوه‌ و به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردن، رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌ و خۆراکەکانیش لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوون لەناودەبرێن. ‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باندێکی ساختەکاری دەستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات لە سلێمانی باندێكی‌ ساخته‌كارییان ده‌ستگیركرد كه‌‌ زه‌وییه‌كی‌ گرانبه‌هایان به‌بێ ئاگاداری‌ خاوه‌نه‌كه‌ی فرۆشتووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: غاز بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، غاز  بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت. قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکەکانی ناوەندی…
Total
0
Share