واشنتن لەبارەی ئاڵۆزییەكانی هیندستان و پاكستان-ەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن هیچ پەیوەندییەكی بە ئاڵۆز و پێكدادانەكانی نێوان نیو دلهی و ئیسلامئاباد-ەوە نییە.

ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانەی لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەمریكا بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئاڵۆزییەكانی ئەم چەند رۆژەی هیندستان و پاكستاندا نییە و پێویستە دۆخەكە هێور بكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، واشنتن ئامادەیە رۆلچێكی ئەرێنی و كاریگەر بۆ نێوەندگیری نێوان نیو دلهی و ئیسلامئاباد بگێڕێت، لەسەر ئەو دوو وڵاتەش پێویستە بە لێكتێگەیشتن و پەرەپێدان بە پەیوەندییەكانیان ئەم گرژییانە هێور بكەنەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە هەردوو وڵاتی پاكستان و هیندستانی خاوەن چەكی ئەتۆم رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، بەهۆی كوژرانی 26 گەشتیار لە كشمیری بەشی هیندستان كە بووە هۆی ئەوەی نیو دەلهی پەنجەی تاوانی بۆ ئیسلامئاباد درێژبكات و ئەو وڵاتەش تۆمەتەكانی بەتەواوەتی رتكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share