بەریتانیا کەمترین ڤیزای کارکردن بە کۆچبەران دەدات

Crowd

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو کەمترین ڤیزای کارکردن بە کۆچبەران دراوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی بەریتانیا بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو کەمترین ڤیزای کارکردنی بە کۆچبەران و کەسانی بیانی لە وڵاتەکەدا داوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، لە ساڵی 2024 تەنها 210 هەزار و 98 ڤیزای کارکردن بە کەسانی بیانی دراوە، کە بەراورد بە دوو ساڵ لەمەوبەر بە رێژەی 37% دابەزیوە، هەروەها ڤیزای کارکردن بە کارمەندانی تەندروستیی بە رێژەی 81% دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری سەرەکی پێدانی کەمترین ژمارەی ڤیزای کارکردن بە کەسانی بیانی و کۆچبەران، دەگەرێتەوە بۆ سیاسەتە نوێیەکانی حکومەتی بەریتانیا کە لەماوەی رابردوودا چەند هەنگاوێکیان بۆ رێکخستنی کاروباری کۆچبەران گرتەبەر، لە نێویاندا کەمکردنەوەی پێدانی ڤیزای کارکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share