نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا: نابێ دەستەواژەی تیرۆری ئیسلامی بەکاربھێنرێت

جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش ڕایگەیاند “پێویستە چالاکییە تیرۆریستییەکان لە ئیسلام جیا بکرێتەوە، نابێت دەستەواژەی ‘تیرۆری ئیسلامی’ بەکار بھێنرێت”.

جۆزێپ بۆرێل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا دژایەتی خۆی بەرامبەر ناوبردنی ئایینی ئیسلام لەگەڵ چالاکییە تیرۆریستییەکان دەربڕی.

بۆرێل وتی، “ئەوانەی ھێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن ئەو کەسانەن کە لە فەڕەنسا، ئەڵمانیا و ئەوروپا لە دایکبوون، باب و باپیرانی ئەوانیش لە باکووری ئەفریقا نەھاتوون بەڵکو لە ناوچە جیاوازییەکانی جیھان وەک قەفقاسیا ھاتوون”.

بۆرێل وتیشی، “ئیسلام ئایینێکە و ھیچ پەیوەندییەکی بە تیرۆرزمەوە نییە، پێویستە چالاکییە تیرۆریستییەکان لە ئیسلام جیا بکرێتەوە، نابێت دەستەواژەی ‘تیرۆری ئیسلامی’ بەکار بھێنرێت”.

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش لەبارەی پرسیارێکی پەیوەندیدار بەوەی کە ئایا سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنرێ؟ وتی،”ناتوانم وەڵامی ئەمە بدەمەوە، پێویستە چاوەڕێی کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی یەکێتی ئەورووپا بکەین، ناتوانم بڕیاری یەکێتی ئەورووپا پێشوەختە ئاشکرا بکەم”.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری نیمیتزی بەرەو کەنداو جوڵاند

بابەتی دواتر

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share