فێستیڤاڵى فیلمى کوردیی مۆبایل لە سلێمانى دەستپێدەکات و بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت.
بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ رێوڕەسمى فەرشى سوورى فێستیڤاڵەکە لە سیتى سینەما لە سلێمانى دەستپێبکات و لەمیانەیدا 25 فیلمى بەشداربووی بە مۆبایل وێنەگیراو لە هەردوو رۆژەکەدا نمایش دەکرێن و، براوەی باشترینەکانیش خەڵات دەکرێن.
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل لەلایەن بەشى هونەرى سینەماى سلێمانى و دامەزراوەى ڤیم-ەوە ئەنجامدەدرێت.
ناو و زانیاریی فیلمە بەشداربووەکانى فێستیڤاڵەکە لەم بەستەرەدایە: