27 ی ئازاری هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانیی شانۆ ناسراوە و لەسەرانسەری جیهان شانۆکاران بە چالاکی جۆراوجۆر یادی دەکەنەوە.
مێژووی دیاریکردنی 27 ی ئازار وەک رۆژی جیهانیی شانۆ بۆ ساڵی 1962 دەگەڕێتەوە کە لەلایەن دەستەی شانۆی نێودەوڵەتی دەستنیشانکرا، کە هاوکاتە لەگەڵ مێژووی دەستپێکردنی وەرزی شانۆی نەتەوەکان لە پاریس.
ساڵانە و لەم رۆژەدا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان شانۆکاران چەندین رێورەسم و چالاکی ئەنجامدەدەن، لە هەرێمی کوردستانیش بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی چالاکییەکی تایبەت بەم رۆژە سازبکات.