پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی مێردمنداڵێكی تەمەن 13ساڵان گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی كەركوكی گشتی و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتەوە بەهۆی هەورە بروسكەوە گیانیلەدەستداوە.
وتیشی، “ئەوكەسە تەمەنی 13ساڵانە و خەڵكی سنووری قەزای حەویجەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەم روداوە هاوكاتە لەگەڵ حاڵەتێكی دیكە گیان لەدەستدانی مێردمنداڵێكی تەمەن 10ساڵان كە بەهەمان شێوە بەهۆی هەورە بروسكەوە گیانیلەدەستدا.