بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی: ئەگەر هاوڵاتییەک پارە نەدات کارەباکەی دەکوژێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نابێت بهێڵدرێت هاوڵاتی پارەی کارەبای لەسەر کۆببێتەوە و ئەگەر هاوڵاتییەک پارە نەدات، کارەباکەی دەکوژێتەوە.

ئەندازیار ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، حکومەت ساڵانە قەرز دەداتە ئەو کەسانەی سیستمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر) بەکاردێنن و هاوکاریی ئەو کەسانەش دەکات، کە کەمدەرامەتن.

وتیشی، لەئێستادا 13 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سلێمانی کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە و پلانمان هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ، هەموو سلێمانی بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پرۆژەی رووناکیدا، مانگی یەکەم %50، مانگی دووەم %25 و مانگی سێیەم %15 داشكاندن بۆ نرخی کارەبا دەکرێت، تا خەڵک لەگەڵ نرخەکەدا رابێت.

“لە ساڵانی رابردوودا، تێچووی کارەبا لەسەر حکومەت زۆر لە ئێستا زیاتر بوو، چونکە بە گازوایل بوو، ئێستا لەبەرئەوەی بە گازی سروشتییە، تێچووی کارەبا کەمبووەتەوە”، ئەندازیار ئەنوەر حەمەسەعید وای وت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: زیادكردنی بەرهەمی كارەبا پێویستی بە سووتەمەنی و بودجە هەیە

وەزارەتی كارەبای هەرێم هۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە زیادكردنی بەرهەمی كارەبا پێویستی بە سووتەمەنی…
Total
0
Share