دەربارەی رادەستکردنی نەوتی هەرێم پڕۆژە یاسایەک ئامادەدەکرێت

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەربارەی رادەستکردنی نەوتی هەرێم پڕۆژە یاسایەک پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیە یاسایەک پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە تایبەت بە پرسی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، “لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا نرخی هەر بەرمیلێکی نەوتی هەرێم بە 16 دۆلار دیاریکراوە و پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رۆژانە 250 بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد بکات”.

ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت، تا لێکۆڵینەوە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم ئەنجامدەدرێت و زانیاریی دروست لەوبارەیەوە بەدەستدەهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەڵێن بە هاوڵاتییان دەدات نرخی بەنزین هەرزان بكات

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە لەڕێگەی پاڵپشتی نرخی بەنزین و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو ڕێكارێك دەگیرینە…
Total
0
Share