سادق عوسمان: لە سلێمانی نزیکەی 200 خانەنشینی نوێ مووچەی مانگی چوار وەردەگرن

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، رایگەیاند، “لە سلێمانی نزیکەی 200 خانەنشینی نوێ مووچەی مانگی چوار وەردەگرن”.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە سلێمانی نزیکەی 200 خانەنشینی نوێ مامەڵەیان تەواوبووە و مووچەی مانگی چوار وەردەگرن، بەڵام پرۆسەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت کە بەجۆرێکە تاوەکو ئێستا مامەڵە تەواوکراوەکانی سلێمانی نەگەیشتووەتە هەزار کەس”.

وتیشی، “ئەو بڕیارەی دراوە پەیوەست بە مامەڵەی خانەنشینان کە هەر کەسە و لە شارەکەی خۆی مامەڵە بکات و نەچێت بۆ هەولێر کەمێک کاریگەری لەسەر خێراکردنی پرۆسەکە هەبووە، بەڵام هێشتا هەر لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نییە و پێویستە تیمی زیاتر تەرخانبکرێت”.

لە هەرێمی کوردستان لەدایکبووانی سێ ساڵ کە ژمارەیان نزیکەی 30 هەزار کەس بوو پێکەوە خانەنشینکران، بەڵام بەهۆی ئەوەی مامەڵەکانیان تەواونەبووە بەشێکی زۆریان تاوەکو ئێستا هیچ مووچەیەکی خانەنشینییان وەرنەگرتووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share