بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە شارەوانیی سلێمانی وردەكاريی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران ئاشكرادەكات و دەشڵێت، ” زەوییەكان كە دەدرێتە فەرمانبەران لە سنووری ماستەرپلاندا دەبێت و دەكەونە سنووری تاسڵوجە، سۆتكە و ناوچەی تانجەرۆوە”.

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە شارەوانیی سلێمانی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ماوەی دوو رۆژە دەستكراوە بە دابەشكردنی فۆڕم بۆ فەرمانبەرانمان ئەو كەسانەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕدەكەنەوە دەبێت پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبووبێت یاخود یەكەی نیشتەجێبوونی وەرنەگرتبێت و لە هەشت ساڵ خزمەتی كەمتر نەبێت دوای ئەوەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە لێیوەردەگیرێتەوە رێكاری یاسایی بۆ ئەنجامدەدرێت.

وتیشی، “ئیفرازكردنی زەوییەكان پێویستی بە تەرخانكردنی بودجە و كارمەند هەیە و بەو پێیەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دەركراوە كاری پێویستی بۆ دەكرێت كە رەچاوی خاڵبەندی دەكرێت لە كاتی پێدانی زەوییەكان بە فەرمانبەران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت بەغداد هاوشێوەی مانگی دوو مووچەی مانگی سێ بنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت حكومەتی عێراق هاوشێوەی مانگی دوو مووچەی مانگی سێ بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت…
Total
0
Share