ئامادەکارییەکان بۆ دانیشتنی پەرلەمان جێبەجێکراون

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی پەرلەمانی کوردستان جێبەجێکراوە و چاوەڕێی ئەندامان دەکەین.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە دانیشتنەکەی سبەی جێبەجێکراون.

وتیشی، “ئامادەکارییەکان بۆ دانیشتەنەکەی سبەینێ، دوای پەیامەکەی سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان دێت، کەداوای لە ئەندامانی پەرلەمان کردبوو رۆژی چوارشەممە ئامادەی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان ببن”.

ئاماژەی بەوەشدا، پەرلەمانی کوردستان سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان جێبەجێکردووە، و چاوەڕێی ئەندامانی پەرلەمان دەکرێت، تا لە کاتی دیاریکراودا ئامادەی دانیشتنەکە بن و رێژەی یاسایی تەواوبکەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چه‌مچه‌ماڵ پیاوێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له‌ماڵی خه‌زوری كرد و دراوسێیەكیانی كوشت

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه‌ پیاوێك هەڵیكوتاوەتە سه‌ر ماڵی خه‌زوری و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یانی لێكردووە، بەهۆیەوە دراوسێیه‌كیان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەسانێک بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە ملیۆنان دۆلار پەیدادەکەن

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەند کەسێکی بنەماڵەیەک، بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە ملیۆنان دۆلار لەسەر حسابی خەڵک پەیدادەکەن. بافڵ…
Total
0
Share