بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی 70 کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ فەریق روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70 کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ بە گەرمی پیرۆزبایی لە فەریق روکن عومەر ساڵح کرد، بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەکەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ڕۆڵ و خزمەتەکانی لە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەرز نرخاند.

سەرۆک بافڵ ستایشی پێشمەرگە قارەمانەکانی کرد لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و وتی، پێویستە هێزەکانی پێشمەرگە هاوتای زانستی نوێی سەربازی و دیسپلینە نێودەوڵەتییەکان ڕێکبخرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەبوبەکر هەڵەدنی: لەسەر بابەتی دەستدرێژیی پزیشکەکە ئامادەم بچمە بەردەم دادگا

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە کەیسی دەستدرێژیی پزیشکێکی جوانکاری بۆسەر پێنج ژن ڕایگەیاندووە، بابەتەکە بەلاڕێدابراوە تەوزیفی…
Total
0
Share