ئاگادارییەك بۆ ئەو هاوڵاتییانەی خانووی زیادەڕۆیان دروستکردووە

ئەو هاوڵاتییانەی خانوویان بە زیادەڕۆیی دروستکردووە، ئاگاداردەكرێنەوە بە زووترین كات سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بكەن.

لە ئاگادارینامەیەكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی دوکان دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی خانوویان بە زیادەڕۆیی دروستکردووە لە سنوری شارەوانییەکانی دوکان ـ پیرەمەگروون ـ سورداش ـ بنگرد ـ خدران ـ خەلەکان، “پێویستە بە زووترین کات سەردانی قائیمقامیەتی قەزای دوکان بکەن بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بە خاوەنکردنی خانووەکانیان”.

بەپێی بڕیاری ژمارە 3ی ساڵی 2019ی هەمواركراوی 7ی ساڵی 2021ی پەرلەمانی كوردستان، ئەو هاوڵاتییانەی خانوویان بە زیادەڕۆیی دروستکردووە، دەبێت تا ڕۆژی 9ی 9ی 2022 داواكاریی پێشكەشبكەن بە مەبەستی تاپۆكردنی خانووەكانیان، دوای ئەو ڕێكەوتە مامەڵەكانیان وەرناگیرێن.

بڕیارەكە ئەو خانووانە دەگرێتەوە كە لە شار و قەزا و ناحیەكان بە شێوەی زیادەڕۆیی دروستكراون و بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی حكومی كە پێشتر لێدوانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دابوو، دوای تاپۆكردنی خانووەكان، چارەنووسی زەوییەكان لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە یەكلادەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

نەوت دابەزینێكی دیكەی تۆماركرد

بابەتی دواتر

ڤان نیستەلڕۆی "گەوهەرەکەی لاماسیا"ی بەهێزەوە گەڕاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share