بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، 16ی ئایاری ئەمساڵ یەكەم كاروانی حاجییانی كوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون و بۆ ئەمساڵیش حكومەتی هەرێم بە بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتیی پڕۆسەی حەج دەكات.
نیاز راغب نەقشبەندی، سەرۆكی وەفدی حاجییانی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ پێشوازیكردن لە وەرزی حەجی ئەمساڵ كردووە و هەوڵدەدەن باشترین خزمەت پێشكەش بە حاجییانی كوردستان بكەن.
وتیشی، “16 و 17ی ئایاری ئەمساڵ حاجییانی كوردستان بە رێگای وشكانی بەرێدەكەون كە ژمارەیان هەزار و 645 حاجییە، رۆژی 19ی هەمان مانگیش یەكەم كاروانی حاجییانی كوردستان بەرێگای ئاسمانی لە رێگای هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون كە ژمارەیان سێ هەزار و 491 حاجییە”.