قوباد تاڵەبانی: کاری لەپێشینەمان هەمەجۆرکردنی ئابووری کوردستانە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، کاری لەپێشینەی ئێمە هەمەجۆرکردنی ئابووری کوردستان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوورییە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە رێورەسمی واژۆکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی وێستگەی کارەبای بازیان رایگەیاند، کوردستان دەرگای بەڕووی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان کراوەیە کە وەبەرهێنانی تێدا ئەنجامبدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاری لەپێشینەی ئێمە هەمەجۆرکردنی ئابووری کوردستان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوورییە، سیاسەتەکانیشمان هەمیشە لەپێناوی ئەو ئامانجانە بووە.

وتیشی، سوپاسی ئەو کۆمپانیایانە بکەم کە چەندین ساڵە لە سلێمانی و ئەم دەڤەرە چەندین کاری جوانیان کردووە، ئەو هەموو ریکلام و پروپاگەندانەی لەسەر سلێمانی دەکران، نەیانهێشت کاریگەری لەسەر کارەکانیان جێبهێڵیت و خاویان بکاتەوە، توانیان وابکەن سلێمانی ببێت بە پێشەنگ لە ئاوەدانکردنەوە لەسەرتاپای عێراق، ئەمەی ئێستا دەیبینین ئەنجامی کاری هەماهەنگی کۆمپانیاکان و حکومەتی خۆجێی و ژوورە بازرگانییەکانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share